یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رازی بوو هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه‌ی، مالكۆم به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی زینێت سان بوترسبۆرگی رووسی.
یانه رووسییه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ مالكۆم راگه‌یاند، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.
بارسێلۆنا به‌ر له ساڵێك مالكۆمی به‌رامبه‌ر 41 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسییه‌وه هێنایه ریزه‌كانی، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمای ئیتالی له‌سه‌ر تواناكانی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و یاریزانه نه‌بووه جێی ره‌زامه‌ندی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا و هیچ شوێنێكی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌ستنه‌كه‌وت، بۆیه ویستی ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه.
مالكۆم له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانیدا قسه‌ی كرد و گوتی "سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م سوپاسی هه‌ر كه‌سێك بكه‌م كه یارمه‌تی داین بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م گرێبه‌سته، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم و سه‌رۆك خافێریش، كه ئه‌وانه لێره له‌گه‌ڵم بوون له بارسێلۆنا، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌كه رێككه‌وتین، كاره‌كان به خێرایی ته‌واوبوون. من ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه ده‌ست به گۆڵكردن بكه‌مه‌وه و دڵی جه‌ماوه‌ری زینێت خۆش بكه‌م".
مالكۆم له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا، كه بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ت دا؟ گوتی "بڕیاره‌كه خێرا بوو، من له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانم و خانه‌واده‌كه‌م قسه‌م كرد و بڕیارمدا یاری بۆ زینێت بكه‌م، چونكه تیپێكی گه‌وره‌یه، من زۆر دڵخۆشم، هه‌مووان له ئه‌وروپا زینێت ده‌ناسن، من لێره‌م له‌پێناو یارمه‌تیدانی هاوڕێكانم و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یانه‌كه كارده‌كه‌ن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ