رووداو - هه‌ولێر
ئه‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی ئه‌مساڵی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش چه‌ند یاریزانێكی ناودار سوپرایزیان بۆ كرا و له ركابه‌رییه‌كان كرانه‌ده‌ره‌وه.
ستان فاڤرینكای یاریزانی سویسری، له ركابه‌رییه‌كانی قۆناخی دووه‌م شكستی هێنا و كرایه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی ماراسۆنیدا به یاریزانی ئه‌مریكی ریلی ئۆبیلكا دۆڕا.
هه‌ردوو یاریزان به دوو كۆمه‌ڵه یه‌كسانبوون، به‌ڵام له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا ئۆبیلكای گه‌نج و ته‌مه‌ن 21 ساڵان، بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، حه‌وت پێنج، سێ شه‌ش، چوار شه‌ش، شه‌ش چوار و هه‌روه‌ها هه‌شت شه‌ش بوو.
له ئه‌نجامێكی دیكه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراودا كارین خاشانۆڤی رووسی و پۆلینكراوی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ڵام دواتر به 3-1 كۆمه‌ڵه له فیلیچیانۆ لۆپێزی ئیسپانی و یاریزانی به‌ئه‌زموونی برده‌وه.
كۆمه‌ڵه یه‌كه‌م شه‌ش چوار بوو لۆپێز بوو، به‌ڵام دواتر خاشانۆڤ سێ كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامی شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج و شه‌ش چوار برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامێكی دیكه‌ش جێگه‌ی سه‌رنج بوو، كایل ئیدمۆندی بریتانی هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش چوار و شه‌ش چوار برده‌وه، به‌ڵام دواتر سێ كۆمه‌ڵه‌ی دۆڕاند و به‌رامبه‌ر یاریزانی ئیسپانی فێرناندۆ ڤێرداسكۆ شكستی هێنا، به‌مه‌ش له قۆناخی دووه‌مه‌وه ماڵئاوایی كرد.
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن ئه‌مڕۆ، هه‌ردوو یاریزان میلۆش راونیچ و سیمۆنا هالیپ ده‌ربازی قۆناخی سێیه‌م بوون.
له ئاستی پیاواندا میلۆش راونیچ له قۆناخی دووه‌مدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر رۆبین هاسی هۆڵه‌ندی تۆماركرد به ئه‌نجامی 3-0 كۆمه‌ڵه و گه‌یشته قۆناخی سێیه‌م.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-6، 7-5 و 7-6 بوو.
له‌سه‌ر ئاستی خانمانیشدا سیمۆنا هالیپی رۆمانی بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی تۆماركرد و له هاونیشتیمانییه‌كه‌ی، میهیلا بۆزارسینسكۆی برده‌وه.
سیمۆنا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می دۆڕاند، به‌ڵام دواتر دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شەش سێ، چوار شەش و شەش دوو بوو، بەمەش سیمۆنا گەیشتە قۆناخی سێیەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ