یاریزانانی ڤیاریال و لیڤەرپوول بۆ یارییەکەی ئەمشەو چی دەڵێن؟

03-05-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئەلیکسنادەر ئارنۆڵد پاو تۆرێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاریال و ئەلیکسنادەر ئارنۆڵد، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، سەبارەت بە یارییەکەی ئەمشەوی نێوان یانەکانیان، بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا کرد و لەبارەی یارییەکەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانیان دایەوە، کە پوختەی قسەکانیان بەمشێوەیە بوو:
 
پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاریال:
 
دەزانین کە لە چ مەترسییەکداین، ئێمە بە باشی خۆمان بۆ یاریی گەڕانەوە ئامادە کردووە، پێموایە ئێستا تیپەکەمان لە ئاستێکی باشتردایە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، دەزانین کە پێویستە چی بکەین، ئێمە پلانی خۆمان هەیە و دەزانین کە پێویستە لەسەرمان هەر لە سەرەتاوە چی بکەین.
 
ئێمە لەم یارییەدا پشتگیریی هاندەرانمان بەدەستدێنین و ئەوان پشتگیریمان دەکەن، بینیمان کە لەم وەرزەدا ڤیاریال لەسەر یاریگەی خۆیدا ئاستێکی چەند بەرزی پێشکێش کردووە، بەتایبەتی لە یارییە زۆر گرنگەکاندا، دووبارەی دەکەمەوە ئێمە هەست بە مەترسی و زەحمەتیی ئەم یارییە دەکەین، بەڵام هەست بەوەش دەکەین کە پێویستە چی بکەین.
 
 
ئەلیکسنادەر ئارنۆڵد، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول
 
راشکاوانە دەیڵێم، هەروەک پێشتریش گوتوومە، ئەم یارییە وامانلێدەکات باشتر دەربکەوین، هەستدەکەم ئێستا باشترین ماوەیە لەم وەرزەدا پێیدا تێپەڕدەبین، هەموو یارییەک بۆ ئێمە یاریی کۆتاییە، ئێمە لە چوار لاوە گوشار دەخەینە سەر تیپی بەرامبەر، یاخود راستتر بڵێین ئێستا لە سێ لاوە هێرش دەبەین.
 
ئەم جۆرە یارییانە سەرنجڕاکێشن و دەمانەوێت ئەنجامیان بدەین و دەمانەوێت بۆیان ئامادە بین، هەروەها دەمانەوێت هەست بەوە بکەین کە لە هەر یارییەکدا پێویستە لەسەرمان ببەینەوە، لەم هەستەدا هەموو یاریزانە هاوڕێکانم لەگەڵمدا هاوبەشن، هەر کاتێک گۆڵ دەکەی هەست بە ورووژان دەکەی، چونکە دەزانی کە زۆر گرنگە، بۆ تیپەکەت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە