ڤیدیۆ؛ فاینۆرد بە 3 گۆ 3 خاڵی بەدەستهێنا

03-05-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Jeroen Putmans / ANP / AFP
Photo by Jeroen Putmans / ANP / AFP
نیشانەکردن فاینۆرد رۆتێردام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی ئاستبەرزدا لە خولی هۆڵەندا، یانەی فاینۆرد رۆتێردام 3 خاڵی گرنگی لە یانەی فۆرتونا سیتارد وەرگرت.
 
یارییەکە لە گەڕی 31ـی خولەکە دابوو، کە لەسەر یاریگەی فۆرتونا سیتارد بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتایی هات.
 
لوچارل گێرترویدای یاریزانی کۆرساوی، لە خولەکەکانی 8 و 25ـدا دوو گۆڵی بۆ فاینۆرد تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، دوای تەنیا 7 خولەک رێس نێلسۆن گۆڵی سێیەمیشی بۆ فاینۆرد تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 70ـدا زیان فیلیمینگ تاکە گۆڵی یانەی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی فاینۆرد بە ئەنجامی 3-1 کۆتاییهات.
 
بەم ئەنجامە فاینۆرد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 67 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی، فۆرتوناش 29 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە