رووداو - هەولێر
لە دوو یاری پڕ لە رکابەری پاڵەوانێتی پۆینت ئێکزیبەیشنی تێنس، کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، چوینسکیی تێنسزانی بەریتانی و حەسەنی تێنسزانی ئەڵمانی براوە بوون.
پاڵەوانێتی پۆینت ئێکزیبەیشنی تێنس، پاڵەوانێتییەکی نماییشیە و وەک سەرەتایەکە بۆ خۆئامادەکردن بۆ دەستپێکردنەوەی پاڵەوانێتییەکانی تێنس ئەنجامدراوە.
لە یەکەم یاریدا بنیامین حەسەنی تێنسزانی ئەڵمانی لە هاونیشتیمانییەکەی کۆنستانتین شمێتزی بردەوە، بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر چوار سێ و چوار سێ.
لە دووەم یاریشدا یان چوینسکیی تێنسزانی بەریتانی لە ئەرکێکی ئاساندا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر، چوار یەک و چوار هیچ لە جان مارک ڤێرنەری تێنسزانی ئەڵمانی بردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ