ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی بەبێ مێسی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

03-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئینتەرمەیامی
ئینتەرمەیامی
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بەبێ یارییکردنی لیۆنێل مێسی، یەکەم بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەمریکادا تۆمارکرد، دوای ئەوەی لە یانەی هیوستن داینەمۆیان بردەوە.
 
مەیامی لە گەڕی دووەمی خولی ئەمریکادا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هیوستن یارییکرد، لە خولەکی شەش تێلاسکۆ سێگۆڤیا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 36 تادیۆ ئالێندێ بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد و ئینتەرمەیامی بووە خاوەنی دوو گۆڵ.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە، تێلاسکۆ سێگۆڤیا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 78 لویس سوارێز یاریی بە بەرگریکارانی یانەی هیوستن کرد و گۆڵی چوارەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
پێنج خولەک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە نیکۆلاس لۆدێرۆ تاکە گۆڵی هیوستنی تۆمارکرد و لە یاریگەی خۆیاندا بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ دۆڕان.
 
ئینتەرمەیامی دوای دوو یاری چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئەمریکایە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە