رووداو دیجیتال
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان لە مەغریب، گیانلەدەستدانی محەممەد ئەبەرهۆنی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی مەغریبی راگەیاند.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو یاریزانە نێودەوڵەتییەی مەغریب، کە یاری بۆ یانەی مەغریب ئەلتوانی دەکرد، چەند ساڵێک بوو بەدەست نەخۆشی شیرپەنجە دەناڵاند و بە ناچاری وازی لە یاریکردن هێنا، کە بە بەردەوامی دەرمانی دەخوارد.
محەممەد ئەبەرهۆن، لە ئەکادیمیای یانەی مەغریب ئەلتوانییەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، دواتر سەرخرا بۆ تیپی یەکەمی یانەکەم بەرلەوەی لە ساڵی 2010 بچێتە ریزەکانی یانەی شەباب ریفی مەغریبی.
یاریزانی کۆچکردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکێشکرد، بەڵام جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی مەغریب ئەلتوانی و وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانەکەدا جێگەی خۆی کردەوە و لەگەڵیدا جامی مەغریبی بردەوە.
ئەو یاریزانە، کە لە تەمەنی 32 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ساڵی 2010 بۆ یەکەمجار بانگهێشتی ریزەکانی هەڵبژاردەی مەغریب کرا و لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریبی تەمەن خوار 23 ساڵان جامی نەتەوەکانی ئەفریقای بردەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵیمپی مەغریبدا بەشداری لە ئۆڵیمپیادی 2012ـی لەندەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ