ڤان دایك: من بالۆن دۆرم نه‌دۆڕاندووه‌

02-12-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

ڤێرجل ڤان دایك به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ ئاهه‌نگی به‌خشینی بالۆن دۆردا كه‌س دۆڕاو نییه‌.

هه‌ندێك هه‌واڵ دزه‌ی كردووه‌، كه‌ گوایه‌ مێسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ڤان دایك پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه‌ و محه‌ممه‌د سه‌ڵاحیش له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ پاریس خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر" له‌ لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ره‌نسییه‌وه‌ به‌ باشترین یاریزانی جیهان ده‌درێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا، سێ خه‌ڵاتی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ڤان دایكی هۆڵه‌ندی بۆ رۆژنامه‌ی تێلیگرافی بریتانی قسه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌مشه‌و كه‌س دۆڕاو نییه‌".

گوتیشی: "شانازی ده‌كه‌م كه‌ له‌و ئاسته‌م بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ربژێرم، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌م و یانه‌كه‌م پێشكه‌شم كردووه‌".

ڤان دایك پێیوایه‌ "یاریزانی زۆر له‌ ئاهه‌نگی بالۆن دۆر ئاماده‌نه‌بوونه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگرییان له‌ خه‌ڵاته‌كه‌ كردووه‌، كه‌واته‌ با بزانین ئه‌مشه‌و چی ده‌بێت".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە