ئەلڤێش دەیەوێت لە زیندانەوە ریمۆنتادا بکات

02-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دانی ئەلڤێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای بە تومەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک دەستیگرکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دانی ئەلڤێش، بەرگریکاری بەرازیلی داوای قەرەبوو دەکات.
 
دادگای ئیسپانیا دوو هەفتە لەمەوبەر بە تومەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک بڕیاری گرتنی ئەلڤێشی دا و یاریزانەکە لە شاری بارسێلۆنا زیندانیکراوە و بەو هۆیەشەوە یانەی پوماسی مەکسیکی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام یاریزانەکە داوای قەرەبوو دەکات.
 
سەرۆکی یانەی پوماس لە دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەلڤێش گوتی " ئەوەی کراوە لەگەڵ یانەکە ناگونجێت و بەهیچ شێوەیەک لێی بەرپرس نین."، یانەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ یاریزانەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
 
میدیای بەرازیل دەڵێت " لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن یانە مەکسیکیەکەوە، دانی ئەلڤێش داوای 4.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە دەکات، بەهۆی ئەوەی بەبێ گەڕانەوە بۆ یاریزانەکە گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندووەتەوە."
 
بەپێی گرێبەستی نێوان هەردوولا، دانی ئەلڤێش بەندەکانی گرێبەستی نێوانیان پێشێلکردووە، بۆیەش یانەکە بە پشتبەستن بە یاساکانی وڵاتەکەی گرێبەستەکەی نێوانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
 
ئەلڤێش تاوەکو ئێستا لە زینداندایە و داهاتووی بەتەواوی دیار نییە تاوەکو دادگاییکردنەکەی بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە