ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بووە راهێنەری پاریس سانجێرمان

02-01-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

 

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی ناساند، ماوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 30ی 6ی 2020 بەردەوام دەبێت، ئەگەر هەرکات راهێنەرەک بییەوێت دەتوانێت، تاوەکو 2023 ماوەی گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.

دوای بەفەرمی ناساندنی راهێنەرە تەمەن 48 ساڵییەکە، پۆچێتینۆ لە 3ی ئەم مانگە یەکەم مەشقوڕاهێنان بە یاریزانانی یانەی پاریسانجێرمان دەداتەوە.

دوای واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، پۆچێتینۆ گوتی: "هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەم، کە وەکو راهێنەری نوێی پاریس دەستبەکاربووم، سوپاسی بەرپرسانی یانەکە دەکەم کە ئەو متمانەیەیان بە من سپارد".

لە درێژەی قسەکانی سەبارەت بە پاریس سانجێرمان پۆچیتینۆ ئاشکرایکرد: "هەمیشە خۆشەویستی پاریس سانجێرمانم لە دڵمدا هەڵگرتووە، چونکە یادگاری زۆر جوانم لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەبووە، لەگەڵ تیمەکەم هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین ،لەپێناو باشترکردنی ئاست و ئەنجامی تیپەکەمان".

خاوەنی یانەکە ناسر خلێفی لە بەرامبەر دەستبەکاربوونی پۆچێتینۆ، گوتی: "شانازییەکی گەورە دەکەم کە کاپتنی پێشووی تیپەکەمان، گەڕاوەتەوە بۆ پاریس سانجێرمان، دڵنیام گەڕانەوەی ماوریسیۆ دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی هاندەرانی یانەکەمان".

پۆچێتینۆ پێشتر وەکو یاریزان لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان یاریی کردووە و ماوەیەکیش کاپتنی یانە فەرەنسییەکە بووە.

پۆچێتینۆ پێشتر راهێنەری یانەکانی ئیسپانیۆل، ساوسهامبتۆن و تۆتێنهام بووە، تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی لە تەمەنی راهێنەریدا بەدەست نەهێناوە.

14 مانگ لەمەوبەر پۆچێتینیۆ لە پۆستی راهێنەریی یانەی تۆتێنهام دوورخرایەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە