ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ.. یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی لیۆنبێرگ زه‌حمه‌ته‌

01-12-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنبێرگ پرێمه‌رلیگ
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 14ی پرێمه‌رلیگدا ئه‌مڕۆ 4 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ ئارسیناڵ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی فرێدی لیۆنبێرگ ئه‌نجام ده‌دات، له‌دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئونای ئێمری له‌ پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌.

یه‌كه‌م تاقیكردنه‌ویه‌ لیۆنبێرگ زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ئارسیناڵ دوور له‌ یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌بێته‌ میوانی نۆریچ سیتی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌مساڵ ئاستێكی باش پێشكه‌ش ناكات و تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا 10 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و پله‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی گرتووه‌.

یارییه‌كه‌ی ئارسیناڵ كاژێر 17:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كارۆ رۆد له‌ شاری نۆریچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ له‌هه‌مانكاتدا یاری وۆلڤێرهامپتۆن و شیفیلد یونایتدیش ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا مانچێسته‌ر یونایتدی بریندار، كه‌ له‌ بارودۆخێكی خراپدایه‌ میوانداری ئاستۆن ڤێلا ده‌كات. له‌م یارییه‌دا پێویسته‌ سۆلشایه‌ری راهێنه‌ر كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی ئێمری نه‌بێته‌وه‌.

یاری لووتكه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێوان لیسته‌ر سیتی و ئێڤێرتۆن ده‌بێت، كه‌ لیسته‌ر سیتی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌ و له‌دوای یه‌كسانبوونی مانچێسته‌ر سیتی له‌م گه‌ڕه‌دا لیسته‌ر سیتی بووه‌ته‌ ركابه‌ری سه‌ره‌كی لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

نۆریچ سیتی ـ ئارسیناڵ 17:00
وۆلڤێرهامپتۆن ـ شیفیلد یونایتد 17:00
مانچێسته‌ر یونایتد ـ ئاستۆن ڤێلا 19:30
لیسته‌ر سیتی ـ ئێڤێرتۆن 19:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە