رووداو – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له له‌نده‌ن یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن ده‌ستیپێكرد، كه سێیه‌م پاڵه‌وانیه‌تیی گراند سلامی ساڵه.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌سه‌ر چیمه‌ن ده‌كرێت و تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵێك یاری به‌ڕێوه‌چوونه.
له گرنگترین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆدا كارۆلینا پیلشكۆڤای چیكی له زه‌و لینی چینی برده‌وه به 2-0 كۆمه‌ڵه.
له‌سه‌ر ئاستی پیاوانیشدا له رۆژی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌كه له ستان فاڤرینكا، كیڤن ئاندرسۆن، كاران خاشانۆڤ، ئاندریا سیپی بردنه‌وه‌یان تۆماركرد.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی له ئاستی پیاواندا، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی به 3-0 كۆمه‌ڵه له فیلیپ كۆلشرایبه‌ری ئه‌ڵمانی برده‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ