رووداو دیجیتال
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، لەوە تێناگات کە بۆچی کەریم بنزیمای هێرشبەری یانەکەی لەم چەند ساڵەی دواییدا بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فەرەنسا بانگهێشت ناکرێت.
بنزیما لە 5 ساڵی رابردوودا بانگهێشتنەکراوە بۆ تیپی نیشتیمانیی فەرەنسا، بەهۆی ناکۆکی نێوان خۆی و دیدێ دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا، دوای ئەو کێشەیەی بەهۆی ڤیدیۆیەکی سێکسی لە نێوان خۆی و ماتیۆ ڤالبۆینای هاوڕێیدا روویدا.
پێرێز لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا، سەبارەت بەوەی بۆچی بنزیما یاری بۆ ئەو تیپی نیشتیمانیی فەرەنسا ناکات؟ گوتی "ئەو یاریزانێکی بێ وێنەیە".
سەرۆکی یانەی شاهانەی ئیسپانیا، لە بەردەوامی قسەکانیدا، سەبارەت ەب کەریم بنزیما، گوتیشی "پێموایە بەشدارینەکردنی بنزیما لە هەگەڵ هەڵبژاردەت فەرەنسا نهێنییەکی گەورەی لەپشتە، زیانێکی گەورەشە بۆ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا".
پێرێز، هەروەها گوتیشی "بانگهێشتنەکردنی باشترین هێرشبەر لە فەرەنسا و لە جیهاندا بارودۆخێکە کەس ناتوانێت لێی تێبگات".
سەرۆکی لۆس بلانکۆس، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، گوتیشی "بنزیما، ئەفسانەی ریال مەدریدە، ئەو متمانە و شانازی هاندەرانی بەدەستهێناوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ