رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی 2020دا گه‌ڕی 21ی پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 9 یاری ئه‌نجام ده‌درێن، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد یاری لووتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌یه.
یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی برایتۆن و چێڵسی ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه كاژێر 15:30 به كاتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی فالمێر له شاری برایتۆن ئه‌نجام ده‌درێت.
له یارییه‌كی دیكه‌ی گرنگدا لیسته‌ر سیتی ده‌بێته میوانی نیوكاسڵ، كه یانه‌ی رێوییه‌كان پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ مانچێسته‌ر سیتی له‌ده‌ستنه‌دات، كه به‌جیاوازی ته‌نیا خاڵێك له‌پێشیه‌تی.
له لای خۆیه‌وه مانچێسته‌ر سیتیش یارییه‌كی زه‌حمه‌تی هه‌یه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری ئێڤێرتۆن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه‌ی شاری لیڤه‌رپوول له‌دوای راسپاردنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی به كارلۆ ئه‌نچیلۆتی تیپێكی جیاوازه و دوو یارییه به‌سه‌ریه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، كارلۆ خوازیاره له یاریزانه‌كانی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌یان.
یاری لووتكه‌ی ئه‌مڕۆ كاژێر 23:00 به كاتی باشووری كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو یانه زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئارسیناڵ، به‌و پێیه‌ی له‌وه‌ته‌ی میكایل ئارتێتا پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنێت، كه له 3 یارییدا 2 یه‌كسانبوون و دۆڕانێكی هه‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
برایتۆن ـ چێڵسی 15:30
بێرنلی ـ ئاستۆن ڤێلا 15:30
نیوكاسڵ ـ لیسته‌ر سیتی 18:00
ساوسهامپتۆن ـ تۆتێنهام 18:00
واتقۆرد ـ وۆلڤه‌رهامپتۆن 18:00
مانچێسته‌ر سیتی ـ ئێڤێرتۆن 20:30
وێستهام ـ بۆرنمۆس 20:30
نۆریچ سیتی ـ كریستال پالاس 20:30
ئارسیناڵ ـ مانچێسته‌ر یونایتد 23:00
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ