شاندی دەم پارتی پەیامی ئۆجەلان بە لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەگەیێنێت
لەدوای کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر پرسی چارەسەریی دۆزی کورد، کۆبوونەوە و دانوستاندن لەو بارەیەوە لە پەرلەمانی تورکیا بەردەوامن.
لەدوای کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر پرسی چارەسەریی دۆزی کورد، کۆبوونەوە و دانوستاندن لەو بارەیەوە لە پەرلەمانی تورکیا بەردەوامن.
سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت، هەندێک رێکخراو لە سووریا هەن پەیوەندییان بە رێکخراوگەلێکەوە هەیە لە تورکیا بە تیرۆریست ناسراون، "کاتی ئەوە هاتووە هەموو هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریا بکشێنەوە.. دەبێت هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنرێت.. [چونکە] پەکەکە رێکخراوێکی سووری نییە، بەڵکو رێکخراوێکی تورکییە."
لە گوندێکی وانی باکووری کوردستان هێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت نییە. ئەوەش چەندین گرفتی بۆ هاونیشتمانییان دروستکردووە و خەڵک کچەکانیان نادەنە دانیشتووانی گوندەکە.
ئەو خوێندکارەی زانکۆ کە لە وان ونببوو، دوای 18 رۆژ تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووی گوندێکەوە لە کەناری دەریاچەی وان دۆزرایەوە.
نیزامەدین کابایش، زیاتر لە 15 رۆژە لە کەناراوەکانی دەریاچەی وان لە خۆرهەڵاتنەوە تاوەکو خۆرئاوابوون، بەدوای کچە بێسەروشوێنبووەکەیدا دەگەڕێت.
نووسەر و شاعیری کورد، فورات جەوەری کە لە سوێد نیشتەجێیە، لە ئیستەنبووڵ لە دیدارێکدا چاوی بە خوێنەرانی کەوت و گفتوگۆیان لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی کرد.
فورات جەوەری، نووسەر و شاعیری کورد کە ماوەی 40 ساڵە لە سوێد دەژی، لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ خوێنەرانی دیدارێکی رێکخست و گفتوگۆیان لەبارەی ژیان و بەرهەمە ئەدەبییەکانیەوە کرد.
بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان بەردەوامە، دەیان هەزار هاونیشتمانیی مێردین لە دەوروبەری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕکێ و ئاهەنگیان کرد، ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردی رەنگاورەنگ دیمەنی گۆڕەپانی ئاهەنگەکانیان رازاندبووەوە.
گوندی باهچەچک سەر بە ئێلیچە لە پارێزگای ئەرزنگان و دەکەوێتە قەدپاڵی ئەو چیایەی بەشێکی کە کانێکی زێڕە، داڕماوە. دوای ئەو کارەساتە کە هێشتا نۆ کرێکار لەژێر کانە داڕماوەکەدا رزگارنەکراون، مەترسیی ژەهراویبوون لەسەر گوندەکە زیاتریش بووە.
لەلایەکی دیکەوە بۆ ئەوەی ئەو خاکەی بە مادەی کیمیایی پیس بووە، نەگاتە رووباری فورات، بەردەوام چاڵ لە دەوروبەری شوێنی کارەساتەکە هەڵدەکۆڵرێت، ماڵباتی کرێکارەکانیش بەخەمەوە چاوەڕوانی قسەیەکن هیوایان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام تادێت زیاتر بێهیوا دەبن.
هاونیشتمانییان رۆژێک پێش یادی کارەساتە سروشتییەکە، سەردانی گۆڕی ئازیزانیان دەکەن و گۆڕەکانیان بە چەپکەگوڵ و تاجەگوڵینە دەخەمڵێنن. لێرە، هەر کێلێک چیڕۆکێکی نەگێڕدراوەی لەپشتەوەیەتی؛ بووکەڵەیەکی پەڕۆک بەسەر کێلی منداڵێکەوە، جلی بووکێنی بەسەر کێلی تازە بووکێکەوە و وێنەی چەند منداڵێک بەسەر کێلی جگەرگۆشی جەرگسووتاوێکەوە هەڵواسراون، چیرۆکی ناخهەژێنی ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکە دەگێڕنەوە.
زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین نزیکەی 25 شار و شارۆچکەی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە زیادبوونی رێژەی بەفربارینەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.