رووداو دیجیتاڵ
نووسەر و شاعیری کورد، فورات جەوەری کە لە سوێد نیشتەجێیە، لە ئیستەنبووڵ لە دیدارێکدا چاوی بە خوێنەرانی کەوت و گفتوگۆیان لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی کرد.
جەوەری لە پانێڵەکەدا گوتی "کاتێک دەستم بە نووسینی شیعر کرد، تێنووسێکم هەبوو و شیعرم تێدا دەنووسی. کاتێک سەربازەکان هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵمان، تێنووسەکەم بە دایکم دەدا و ئەویش لە گیرفانی خۆیدا دەیشاردەوە. کاتێک بڕیارمدا وڵات جێبهێڵم، هەموو شیعرەکانم لەبەرکردن و تەنیا ناونیشانەکانیانم لەسەر کاخەزێک نووسی و خستمە ژێر شاڵەکەم و چوومە سووریا."
جەوەری لە گوتارەکەیدا بە ناونیشانی 'خۆمم دایە دەستی گوتن، بەڵام قسەکردنمان قەدەخە بوو'، ئاماژەی بەوە کرد؛ پێویستە ئاژانسەکانی ناساندنی ئەدەبیاتی کوردی هەبن بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی کوردی لە جیهاندا بڵاوبێتەوە.
پانێڵەکە بە بەشداریی ژمارەیەک نووسەر، خوێنەر، دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە و کۆمەڵێک کەسایەتیی دیکەی سوێد بەڕێوەچوو.
جەوەری گوتیشی، ئەدەبیاتی مۆدێرنی کوردی "لە دەربەدەری، لە سوێد سەریهەڵداوە... و بۆ ئەوەی ئەدەبیات گەشە بکات، پێویستمان بە دامەزراوەی جیاواز هەیە و دەبێت خەڵاتی ئەدەبیاتی کوردیش ببەخشرێت."