18 رۆژە لە سەر زەوی، ئاسمان و نێو دەریاچەی وان گەڕان بەدوای رۆژین بەردەوامە

14-10-2024
راوین ستێرک
راوین ستێرک
گەڕان بەدوای رۆژین
گەڕان بەدوای رۆژین
A+ A-
رووداو - وان 

نیزامەدین کابایش، زیاتر لە 15 رۆژە لە کەناراوەکانی دەریاچەی وان لە خۆرهەڵاتنەوە تاوەکو خۆرئاوابوون، بەدوای کچە بێسەروشوێنبووەکەیدا دەگەڕێت.
 
رۆژینی تەمەن 21 ساڵ، کە بۆ زانکۆ لە ئامەودەوە هاتبووە وان، لە 27-9-2024ـەوە بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی نییە.
 
نیزامەدین کابایش، باوکی رۆژین لەسەر دەریاچەکەوە بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ 16 بۆ 17 رۆژە لەنێو ئازار و خەفەتداین، بە ویستی خوا رۆژین بە ساخ و سەلامەتی دەدۆزرێتەوە، ئیدی هەموومان ئاسوودە دەبین."
 
لەچکی رۆژین لە شوێنێک دۆزراوەتەوە، کە پێشتر پرۆسەی گەڕان تێیدا بەڕێوەچووبوو، سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی "ئایا دواتر ئەو لەچکە لەوێ دانراوە؟ یان بۆچی پێشتر نەدۆزراوەتەوە؟'' باوکەکە بەگومانە و دەڵێ "بە مەزەندەی منیش دوایی دانراوە."
 
بۆ دۆزینەوە رۆژین، 52 تیم کە پێکهاتوون لە 117 کەس، لەسەر زەوی، ئاسمان و نێو دەریا، خەریکی گەڕانن. پێنج بەلەم، درۆنێک، هێلیکۆتەر و ئامێری سۆنار لەگەڵ 20 مەلەوان، پۆلیس و سوپا و تیمەکانی شارەوانی بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا لەچکی سەری لە رۆژی 13ـەیەمیندا دۆزراوەتەوە.
 
دوایین ڤیدیۆی رۆژین بەم دواییە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە کە رۆژی ونبوونییەتی، لە ڤیدیۆکەدا رۆژین لە زانکۆکەی لە میوانخانەیەک دەردەچێت.
 
والی و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی وان جارجار سەردانی ماڵباتی رۆژین دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵێکی جیاوازیان لەبارەی کچەکەیانەوە پێبێت.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.