بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پۆشینی جلوبەرگی کوردی ئاهەنگی نەورۆز لە مێردین سازکرا

20-03-2024
راوین ستێرک
راوین ستێرک
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە مێردین
ئاهەنگەکانی نەورۆز لە مێردین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان بەردەوامە، دەیان هەزار هاونیشتمانیی مێردین لە دەوروبەری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕکێ و ئاهەنگیان کرد، ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردیی رەنگاورەنگ دیمەنی گۆڕەپانی ئاهەنگەکانیان رازاندبووەوە.
 
هەر لە سەرەتای ئاهەنگەکاندا، لە قەزای قوسێری مێردین لە بەرەبەیانەوە هەزاران کەس لەو شوێنەی ئاهەنگی نەورۆزی تێدا دەکرا، کۆبوونەوە بە جۆشەوە تا کۆتایی لە ئاهەنگگێڕان بەردەوام بوون. 
 
سوورەیا یەڵماز، هاونیشتمانییەکی ئەو قەزایەیە بە رووداوی گوت، ئەو نەورۆزە بۆ ئەوان نەورۆزی خێرە، هیوای خواست ئەو جەژنە بۆ کوردان ببێتە نەورۆزی سەرکەوتن. 
 
عەبدولڕەحمان ئێرکان، هاونیشتمانییەکی دیکەیە دەڵێت، "نەورۆزەکانی دیکە بە گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاهەنگمان دەکرد، بەڵام نەورۆزی 2024 بە باشی رۆیشت، نەورۆز لە هەموو کورد لە هەموو هاوڕێیان پیرۆز بێت." 
 
قۆسێری مێردین لە ساڵی نەوەدەکانەوە لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا باجی زۆری داوە، رووبەڕووی رێگری و توندتیژی بووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ ئاهەنگێکی رەنگاورەنگ و پڕ لە جۆشخرۆشی هاونیشتمانییان بۆ نەورۆز سازکرا، بەگۆرانی، درووشم و دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە جەژنەکە کرد. زۆرینەی ژنان و پیاوان بەجلوبەرگی کوردییەوە هاتنە مەیدان و ئاڵای کوردستانیان لە قوسێر هەڵکرد. 
 
کەریم دەمیر، هاونیشتمانییەکی دیکەی ئەو شارەبوو گوتی، "زۆر دڵخۆش بووم، ئەم نەورۆزە لە هەموو گەلی کورد پیرۆز بێت." 
 
ئاپتن سوونا لەنێو قەرەباڵخییەکەوە دڵخۆشیی خۆی بۆ سازکردنی ئاهەنگەکە دەربڕی و باسی لەوەکرد، "نەورۆزی برایەتییە، نەورۆزی ئاشتییە، لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، نەورۆزی سەرکەوتنی ئێمەیە."
 
لە سەرەتای ئاهەنگەکە ئەحمەد تورک و زۆرینەی بەربژێرەکانی دەم پارتی لە ناوەندی شارەکان و قەزاکان بەشداری ئاهەنگەکە بوون، ئەوەی ببوە هۆی دڵخۆشی بەشداربووانی ئاهەنگەکە بەردەوامی بوو بەبێ بچڕان و هیچ ئاڵۆزیی و تووندوتیژییەک و بە جۆشخرۆش و گۆرانیگوتن، کۆتاییهات. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.