عەباس عامری: چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکات
ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایدەگەیێنێت، پێشتر جێبەجێکردنی ماددەی 140 ئەستەم بوو، بەڵام ئێستا حکومەت بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی و دەشڵێت، دەبێ دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرێت. گوتیشی، یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال پەیوەستە بە بوونی چەند لایەنێکی بیانیی لە دەرەوەی دەسەڵات و دەوڵەتی عێراقی لە ناوچەکە.