خواردنی تایلەندی
ئەڤین دەروێش لە شیڤ و شیرینییەکی نوێدا چۆنیەتی ئامادەکردنی خواردنێکی تایلەندی پێشکێش دەکات بەناوی "چکن کاشوو" واتە مریشک لەگەڵ گازۆ، کە بە سنگی مریشک و سەوزەوات ئامادە دەکرێت، لەگەڵ برنجێکی رازاوە.
پێکهاتەکان: سنگی مریشک، نیشاستە یان ئارد (یەک کەوچک)، بیبەر، پیاز، سۆسی سۆیا، خوێ، شەکر، ئۆستەر سۆس، سرکە، کاشۆ، گازۆ
ئامادەکردن
- سنگی مریشکەکە ورد دەکرێت. کەمێک نشاستە یان ئارد دەکرێت بە سنگی مریشکەکەوە.
- بیبەر و پیازەکە ورد دەکرێن، بەڵام نابێت زۆر ورد بن، دەبێت لەناو خواردنەکەدا دیار بن.
- سەوزەواتەکان کەمێک سوور دەکرێنەوە، نابێت زۆر بکوڵێن، تەنیا ئەوەندە تێکەڵاوی یەک بن.
- یەک کەوچکی قاوە شەکر، کەمێک سرکە، سۆسی سۆیا و ئۆستەر سۆس تێکەڵ دەکرێن.
- سۆسەکە تێکەڵ بە سەوزەواتەکان دەکرێت.
- ئاو بۆ برنجەکە دەکوڵێنرێت، خوێی تێدەکرێت، پاشان برنجەکەی تێدەکرێت.
- سەوزەواتە سوورکراوەکان لەگەڵ مریشکەکە تێکەڵ دەکرێن، سۆسەکەی تێدەکرێت.
- واز لە خواردنەکە دەهێنرێت بۆ ماوەی 5 بۆ 6 خولەک، تاوەکو تامەکان تێکەڵ بە مریشکەکە دەبن.
- گازۆی تێ دەکرێت و بە جوانی تێکەڵ دەکرێت.