ساوەر بە شیری گوێزی هیندی

ئەڤین دەروێش لە شیڤ و شیرینییەکی نوێدا چۆنیەتی ئامادەکردنی دوو خواردنی سەرەکی پێشکێش دەکات، ساوەر بە شیری گوێزی هیندی و زەڵاتەی پەتاتە بە شێوازێکی تایبەت.

کەرەستەکان: ساوەر، شیری گوێزی هیندی، پەتاتە، پیاز، خەیاری ترشیات، کەرەوز، مایۆنیز، سۆسی شیری مایۆ، ماست، زەیتی زەیتوون، جەرجیر، خوێ، زیرە، دۆشاوی تەماتە، رۆن، خوێی ڤیجەتا

ئامادەکردنی ساوەر بە شیری گوێزی هیندی

1.  سەرەتا پیاز لەناو رۆندا سوور دەکرێتەوە، دەتوانیت بەپێی خواستی خۆت بڕی پیازەکە دیاری بکەیت.
2.  زیرە و خوێ تێکەڵ بە پیازە سوورکراوەکە دەکرێت.
3.  دۆشاوی تەماتە دەخرێتە ناو پیازەکە و سوور دەکرێتەوە.
4.  ساوەرەکە دەخرێتە ناو پیاز و دۆشاوەکە و تێکدەدرێت تاوەکو سوور دەبێتەوە.
5.  شیری گوێزی هیندی دەکرێت بەسەر ساوەرەکەدا (نزیکەی سێ پەرداخ).
6.  چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو ئاوەکەی هەڵدەمژێت، ئینجا ئاگرەکەی کز دەکرێت و دەهێڵرێتەوە تاوەکو دەکوڵێت.

ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتە

1.  پەتاتە بە توێکڵەوە دەکوڵێنرێت (ئەگەر بەشێکی رەش بوو لێدەکرێتەوە).
2.  کەمێک خوێ و بەهارات دەکرێت بە پەتاتەکەدا لەکاتی کوڵاندن.
3.  پەتاتە کوڵاوەکە دەپاڵێورێت و توێکڵەکەی لێدەکرێتەوە.
4.  پیاز و خەیاری ترشیات ورد دەکرێن.
5.  پەتاتە، پیاز، خەیار و کەرەوز تێکەڵ دەکرێن.
6.  مایۆنیز، سۆسی شیری مایۆ و ماست تێکەڵ دەکرێن و دەکرێن بەسەر پەتاتەکەدا.
7.  زەیتی زەیتوون و جەرجیر بۆ رەنگ و تام دەکرێت بە زەڵاتەکەدا.