بێرگەر لەگەڵ پەتاتە
لە بەرنامەی شیر و شیرینی ئەمڕۆ، ئەڤین دەروێش خواردنێکی سویدی دروستدەکات، بریتییە لە بێرگێری سویدی (هەمبەرگر) لەگەڵ پەتاتە و سۆسێکی تایبەت. ئەم خواردنە بە بۆن و تامی تایبەتی خۆی ناسراوە و بە شێوازێکی ئاسان و خێرا ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکان: قیمەی گۆشت، پەتاتە، پیاز، تەماتە، سیر، بیبەری رەش و بیبەری سوور، خوێ، کەرە، کرێم، ماجی شل، زەیتون (بۆ رازاندنەوە)، کەرەوز (بۆ رازاندنەوە)
ئامادەکردن
1. پەتاتە دەخرێتە سەر ئاگر بۆ کوڵاندن.
2. پاشان پیازێک لە رەندە دەدرێت کات و تەماتەیەک لەگەڵ قیمەکە تێکەڵاو دەکات.
3. بەهارات وەکو بیبەری رەش، بیبەری سوور، و خوێ زیاد دەکرێت و تێکەڵاو دەکرێن.
4. هێلکەیەک دەکرێتە ناو گیراوەکە لەجیاتی ئارد بۆ ئەوەی خۆی بگرێت.
5. قیمەکە بە شێوەی پان و خڕ دادەنرێت.
6. بێرگێرەکان لەسەر تاوە سوور دەکرێنەوە.
ئامادەکردنی سۆس
لە هەمان تاوەی بورگێرەکە، پیاز سوور دەکرێتەوە تا وەکو رەنگی کارەمێلی وەردەگرێت. تۆزێک بیبەری رەش زیاد دەکرێت و دواتر ماجی شل و کرێمی تێکەڵ دەکرێت. پاشان بێرگێرەکان دەخرێنە ناو سۆسەکە و بۆ ئەوەی تامی سۆسەکە بگرن.
ئامادەکردنی پەتاتە
پاش کوڵانی پەتاتەکان، ئاوەکەیان لێ دەپاڵێورێت و تۆێکڵەکەیان لێ دەکرێتەوە. لەناو مەنجەڵەکەدا پەتاتەکان پان دەکرێنەوە و خوێ، بیبەری رەش، کەرە، و کرێم یان پەنیری شلی تێدەکرێت.