چیسکێکی بیسکۆف

لەم بەرنامەی شیڤ و شیرینی، ئەڤین دەروێش چیسکێکی بیسکۆف دروستدەکات. 

پێکهاتەکان: پسکیتی بیسکۆف، کرێم، پەنیری فیلادەلفیا، کرێمی بیسکۆف

دروستکردن
1. پسکیتی بیسکۆف لە میکسەردا دەهاڕدرێت تاوەکو ورد دەبێت. 
2.  کرێم و پەنیری فیلادەلفیا بەیەکەوە تێکەڵدەکرێن، پاشان کرێمی بیسکۆف زیاد دەکرێت. هەموو پێکهاتەکان تێکەڵاو دەکرێن هەتا کرێمێکی توند و جوان بەدەست دێت کە رەنگێکی تایبەتی هەیە.
3. کرێمەکە دەکرێتە سەر چیسکێکەکە و تەنیشتەکانی دادەپۆشرێت. پاشان کەمێک پسکیت دەکرێتە سەر چیسکەیکەکەش.

هەڵگرتن و خواردن
ئەم چیس کەیکە دەکرێت بۆ ماوەی پێنج تاوەکو حەوت رۆژ لە بەفرگردا هەڵبگیرێت. 

چیسکێکی بیسکۆف بەشێوەیەکی ئاسان دروستدەکرێت و، تامێکی زۆر خۆشی هەیە کە بۆ خواردن لەگەڵ چا و قاوە گونجاوە.