کێک و سووپی تەماتە

لە بەرنامەی شیڤ و شیرینی ئەمڕۆ، ئەڤین دەروێش دوو کاری جیاواز پێشکێشدەکات: سووپی تەماتە و کێکی سادە. ئەم خواردنانە بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا ئامادە دەکرێن و تامێکی بێ وێنەیان هەیە. کێکەکە تایبەتمەندی ئەوەی هەیە کە بۆ هەفتەیەک دەمێنێتەوە و باشترین هاوڕێی چایە. سووپی تەماتەکەش خۆش و ئاسانە بۆ دروستکردن.

پێکهاتەکان بۆ دروستکردنی کێک: شەش هێلکە، پەرداخێک یان پەرداخ و نیوێک شەکر، زەیت، پەرداخێک ماست، بەیکینگ پاودەر، ڤانێلا، دوو پەرداخ ئارد، کاکاو

دروستکردن
1. سەرەتا فڕنەکە لەسەر پلەی گەرمی 200 گەرم دەکرێت.
2. هێلکە و شەکرەکە لەناو میکسەر تێکەڵدەکرێن تاوەکو دەبێتە کرێمێکی هەوادار.
3. زەیت و ماست تێکەڵ دەکرێن.
4. ئارد، بەیکینگ پاودەر و ڤانێلا بە دەست تێکەڵدەکرێن.
5. کاکاو لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵدەکرێت بۆ ئەوەی رەنگەکەی بەسەر کێکەکەدا بڵاوبێتەوە.
6. قاڵبەکە چەور دەکرێت بە دەست یان فڵچە.
7. نیوەی هەویرەکە دەکرێتە ناو قاڵبەکە، پاشان کاکاو دەکرێتە سەری.
8. فڕنەکە لەسەر پلەی گەرمی 150 بۆ 160 پلە دادەنرێت و کێکەکە بۆ ماوەی 40 بۆ 45 خولەک دەبرژێنرێت.

پێکهاتەکان بۆ دروستکردنی سووپی تەماتە: تەماتە، بیبەری سوور (دوو دانە)، پیاز، سیر (دوو دەنک)، خوێ، کرێم، دۆشاو، کەرە، نانی تۆست بۆ کرۆتۆن، زەیتی زەیتوون یان زەیتی ئاسایی، پاودەری سیر (کەمێک)

شێوازی دروستکردن
1. تەماتەکان دەشۆرێنەوە و لەسەر ئاگر بەبێ زەیت دەبرژێنرێن.
2. پیاز، سیر و بیبەرەکان لەگەڵ تەماتەکان تێکەڵدەکرێن و پێکەوە دەبرژێنرێن.
3. خوێی تێدەکرێت.
4. هەموویان پێکەوە لە میکسەر دەدرێن.
5. پاشان دەکرێنە مەنجەڵێکەوە و دەکوڵێنرێن.
6. کەمێک رۆن و کرێمی تێدەکرێت.
7. چەند دانەیەک تەماتە بۆ رازاندنەوە دەبرژێنرێت.

شێوازی دروستکردنی کرۆتۆن
1. نانی تۆست بەشێوەی چوارگۆشە ورد دەکرێت.
2. کەمێک زەیتی زەیتوون یان زەیتی ئاسایی و پاودەری سیر تێکەڵدەکرێن و بەسەر نانەکاندا دەکرێت.
3. لە فڕندا بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک دەبرژێنرێن.
4. کرۆتۆنەکان دەتوانرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنێکی وشکدا هەڵبگیرێن.