پۆڵا تاڵەبانی: یەکێتی هیچ کەسێکی بۆ پۆستەکانی حکومەت دەستنیشان نەکردووە
گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە و ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، تاوەکو ئێستا حیزبەکەی هیچ کەسێکی بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان لە حکومەت دەستنیشان نەکردووە.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: یەکێتی و پارتی کارنامەیەک بۆ کابینەی نوێی حکومەت ئامادە دەکەن و نووسینەوەی ستراتیژی کابینەی نوێی حکومەت بەرەوپێشەوە چووە.
گوتیشی: پارتی و یەکێتی هەنگاوی هاوبەشی باشیان بڕیوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و گفتوگۆ لەبارەی هەموو ئەو خاڵانە دەکەن کە پێشتر کێشە بوو لەنێوانیان.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانی دا، تاڵەبانی باسی لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: داوامان کردووە دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان دابەشبکرێن و دەخوازین لە کابینەی داهاتووی حکومەت هەرێمی کوردستان یەک زۆن بێت.
گوتیشی: ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ بەشداریی حکومەت و یەکێتی دژی بەرە
بهشی بكه لە