مایکڵ نایتس: کورد دەتوانێت ببێتە بلۆکێکی گەورە لە بەغدا
لێکۆڵینڤانێکی پەیمانگەی واشنتن دەڵێت، ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاریی گەورە لە عێراق دەهێنێتە ئاراوە و لە "پەرلەمانی داهاتوو بەرەیەکی گەورەی دژی ئێران دروست دەکرێت."
مایکڵ نایتس، لێکۆڵینڤان لە پەیمانگەی واشنتن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: "ئێران کۆنترۆڵی بەسەر چوار پایتەختی ناوچەکە نەماوە و ئیدارەی نوێی ئەمریکا سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دژی تاران پیادە دەکات."
گوتیشی: هەڵبژاردنی ئەم ساڵ گۆڕانکاریی زۆر لە عێراق دەکات و گۆڕانکارییەکانی عێراق هاوشێوەی گۆڕانکارییەکانی لوبنان دەبێت و رۆڵی ئێران بە تەواوی لاوازدەبێت لە بەغدا."
بە گوتەی ئەو لێکۆڵینڤانە ئێستا دۆخی نێوماڵی کورد لە عێراق "بەرەو باشی" چووە بەراورد بە گرژییەکانی 6 مانگ پێش ئێستا و دەڵێت: "کورد پێویستە خۆی ئامادە بکات بۆ گۆڕانکارییەکانی عێراق و ئەگەر یەکگرتووبن دەتوانن بلۆکێکی بەهێز بن لە بەغدا."
"عێراق گاز و کارەبای بەشی خۆی هەیە و پێویستی بە گاز و کارەبای ئێران نییە، هەربۆیە ئەمریکا چاوپۆشی ناکات لە بەردەوامی کڕینی گاز و کارەبای ئێران لەلایەن عێراق و ئەگەر بەغدا میلیشیاکان کۆنترۆڵ نەکات ئەوا بە دڵنیایی واشنتن سزای دەدات." مایکڵ نایتس، لێکۆڵینڤان لە پەیمانگەی واشنتن وای گوت.
لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی سووریاش مایکڵ نایتس گوتی: "سیاسەتی ترەمپ وەکو سیاسەتی ئیسرائیل وایە بەرامبەر سووریا و ئەحمەد شەرع و تاوەکو ئێستا بەو دۆخە رازی نییە کە لە سووریا دروستبووە."
بهشی بكه لە