داهاتووی کورد لەدوای گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ئەنەکەسە، کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا راگەیاند، کە چوارچێوەی کۆکردنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا بوو لە دوای 2011، ئەنەکەسە لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، لە قۆناخێکی نوێداین بە روانگەیەکی نوێیوە درێژە بە کاری سیاسی دەدەن لەگەڵ هەموو هێزە نیشتمانییەکان، بۆ دەستەبەرکردنی مافی گەلی کورد کار دەکەن لە پێناو دروستکردنی شاندیکی هاوبەش بۆ دیمەشق.
فارووق حەجی مستەفا، بەڕێوەبەری رێکخراوی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: کشانەوەی ئەنەکەسە لە ئیئتیلاف خواستی گەل بوو و پێویستیشە پەیەدە لەپێناو پرسی کورد بەرپرسیارانە مامەڵە بکات.
گوتیشی: کورد پێویستی بە شاندێکی هاوبەشە بۆ دانوستاندن لە دیمەشق و ئەنەکەسە پێداگیریی دەکات لە بوونی یەک شاندی دانوستاندنی هاوبەشی کورد چونکە دۆزی کورد 100 ساڵە لە سووریا بە یاسایی نەکراوە.
هاوکات د. نەوزاد هیتۆتی ، مامۆستای زانکۆ و شارەزای نێودەوڵەتی لە رووداوی ئەمڕۆ گوتی: پرسی کورد لە سووریا چووەتە قۆناخێکی زۆر زۆر گرنگ و دەسەڵاتی نوێی سووریا باوەڕی بە سیستمی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی نییە.
گوتیشی: دەسەڵاتی سووریا بە هەمان شێوەی تورکیا لە پرسی کورد دەڕوانێت، بەڵام فاکتەری ئەمریکا کاریگەرترین فاکتەرە لە سووریا و ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە پێگەی کورد زۆر لاواز دەبێت، هاوکات ئیسرائیل هەموو هێزی خۆی لە سووریا بەکاردەهێنێت تاوەکو کورد پێگەی هەبێت.
لە بەرامبەردا شیروان شەمێرانی، نووسەر و سیاسەتڤان دەڵێت: ئیسرائیل تاوەکو ئەو شوێنە پاڵپشتی کوردە لە سووریا کە ئەمریکا بۆی دەستنیشان دەکات و ئومێد هەڵچنینی زۆری کورد لەسەر ئیسرائیل هەڵەیە.
گوتیشی: تێڕوانینی ئەحمەد شەرع جیاوازە لە تێڕوانینی تورکیا بۆ ئایندەی سووریا و کاری لەپێشینەی ئەحمەد شەرع کرانەوە و قبووڵکردنی سووریایە لە جیهان، هەربۆیە بەرژەوەندی کورد ئەوەیە کە بە قسەی ئەمریکا بکات لە سووریا
بهشی بكه لە