بانکى ناوەندى ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى دەکات
بانکى ناوەندیى عێراق ئاسانکارى بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى بۆ کۆمپانیا و رێکخراوەکان و دەستە تۆمارکراوەکان دەکات، کە دەبێت لە رێگەى ئاسمانییەوە بارى ئەو پارانە هاوردە بکرێت، زانیارىش لەبارەیانەوە بدرێتە بانکەکە لەگەڵ وەرگرەکانى.