بانکى ناوەندى ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى دەکات

08-11-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن بانکی ناوەندی دراو
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

بانکى ناوەندیى عێراق ئاسانکارى بۆ هاوردەکردنى دراوى بیانى بۆ کۆمپانیا و رێکخراوەکان و دەستە تۆمارکراوەکان دەکات، کە دەبێت لە رێگەى ئاسمانییەوە بارى ئەو پارانە هاوردە بکرێت، زانیارىش لەبارەیانەوە بدرێتە بانکەکە لەگەڵ وەرگرەکانى.
   
رۆژی 8ـی تشرینى دووەمى 2023، بانکى ناوەندیى عێراق نووسراوێکى ئاراستەى سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کرد، کە تێیدا ئاماژەى بەوەداوە، 'نەرمى بەرامبەر هاوردەکردنى دراوى بیانى دەنوێنین.'
 
بەگوێرەى ئەو نووسراوە کە عەمار خەڵەف حەمەد، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى بەوەکالەت واژۆى لەسەر کردووە، چەند مەرجێکى دیاریکردووە بۆ هاوردەکردنى دراو، لەوانە؛ دەبێت هاوردەکردنى دراوى بیانى بۆ کۆمپانیا، رێکخراو، دەستە تۆمارکراوەکان بێت، کە بۆ کۆمپانیا و دامەزراوە بیانییەکان کاردەکەن و حەواڵەیان لە دەرەوە بۆ دێت. 
 
لە مەرجەکانى دیکەدا هاتووە، پێویستە ئەو بانکانە داواکارى پێشکێشی بانکى ناوەندى بکەن، کە بڕى پارەکە و وردەکارى بارەکەى تێدابێت و ریزبەندى ژمارەى ئەو بارانە تۆمار بکرێن و بدرێنە فەرمانگەى چاودێرى بەسەر بانکەکانەوە، پێویستە زانیارى وەرگرانى ئەو پارەیە رادەست بکرێت و ناوى ئەو کۆمپانیایانەش بدرێتە بانکى ناوەندى، کە بارە پارەکە بۆ عێراق دەگوازنەوە لەگەڵ کۆپییەکى ئەو مۆڵەتەى، لە وڵاتەکەى هەیەتى.
 
یەکێکە لە مەرجەکانى دیکە ئەوەیە؛ دەبێت ئەو بارە پارانە لە رێگەى دەروازە ئاسمانییەکانەوە هاوردە بکرێن.
 
ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى بۆ ئاسانکردنى رێکارەکانى هاوردەکردنى دراوە، کە لەماوەى رابردوودا بەهۆى رێوشوێنەکانى ئەو بانکەوە، ئەستەم ببوون و کێشەیان بۆ بەشێک لە کۆمپانیا و رێکخراوەکان دروست کردبوو.
 
 

نوێدەکرێتەوە...
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆرییەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام جێبەجێکردنی ناڕوونە

هەولێر و بەغدا تایبەت بە دۆسیەی نەوت لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە. ئەندامێکی لیژنەی نەوت، گاز و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی ناڕوونە. سەرۆک فراکسیۆنێکی کوردستانیش پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە.