فرۆشیارێکی خورما لە هەولێر: بازاڕمان خراپە و کەس نایکڕێ
هەرچەندە لە مانگی رەمەزاندا بەگشتی بەراورد بە هەموو مانگەکانی دیکە فرۆشی خورما لە هەرێمی کوردستان زۆردەبێت، بەڵام ئەمساڵ فرۆشی ئەو بەرهەمە وەک پێشبینی دەکرا، نەبوو و خاوەن دووکانێکی فرۆشتنی خورماش دەڵێ "شۆک بووین، کەس نایکڕێ."