لە واست وەرزی لێکردنەوەی خورمایە و 46 تۆنی لێ هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

30-08-2023
نەهرۆ محەممەد
وەرزی لێکردنەوەی خورمایە لە پارێزگای واست
وەرزی لێکردنەوەی خورمایە لە پارێزگای واست
نیشانەکردن خورما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای واست لە ناوەڕاستی عێراق، ئێستا وەرزی پێگەیشتن و لێکردنەوەی خورمایە، کە 30 جۆر خورما لە پارێزگاکەدا هەن و 46 هەزار تۆن بەرهەمی خورمای لێ هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
 
لە قەزای سوێرەی پارێزگای واست ئێستا رۆژانە باخەوانەکان بەرهەمەکەیان لێدەکەنەوە و دەیخنە نێو کارتۆن و سندووق و بۆ خستنەبازاڕ ئامادەی دەکەن، تاوەکو تەواوی بەرهەمەکەیان لێدەکەنەوە.
 
سەعد هادی، بەرپرسی هۆبەی کشتوکاڵی سوێرە دەڵێ "بەرهەمی ئێستای خورمای هۆبەکەمان، لە پلەی یەکەم دێت لە ئاستی پارێزگای واست. رووبەری 23 هەزار و 23 دۆنم زەوی باخچەی خورما هەیە، بەرهەمی ساڵانەمان کەمتر نییە لە 98 هەزار بۆ 100 هەزار تۆن." 
 
نزیکەی 46 هەزار تۆن بەرهەمی خورمای پارێزگای واست هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، ئەوەی دیکە لە بازاڕەکانی نێوخۆدا ساخ دەکرێنەوە، بەتایبەتی لە بەغدا و کەربەلا.
 
ساهیر کامل، لە هۆبەی کشتوکاڵی سوێرە، یەکەی بەدواداچوونە و دەڵێ "باخچەکان خورمای جۆراوجۆریان لێیە، وەک: زەهدی، بەرحی، برێم، خەستەوایی، خەزراویی و جۆرەها خورمای دیکە، وێڕای ئەمە مزرەمەنیشمان هەیە وەک پرتەقاڵ و لیمۆ."
 
عێراق بۆ بەرهەمهێنانی خورما لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندیی چوارەمدایە، بەگشتیش کۆی بەرهەمەکەی دەگاتە زیاتر لە 735 تۆن. ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورمای هەناردەی دەرەوە کردووە.
 
غافر کنوش، باخەوانێکە لە پارێزگای باست سەبارەت بە چۆنیێتیی لێکردنەوەی بەرهەمی خورما، دەڵێ "ئێمە خورمای برێمان هەیە، دوای برێم دێینە سەر قۆناخی بەرحی، کاتێک بەرحیش تەواو بوو دەچینە سەر بڕگەی سێیەم کە زەهدییە، دوای تەواوبوونی ئەم سێ بەرهەمەش، دەست بە پاککردنەوەی شوێنەکە دەکەین، دواتریش بەرهەمی میوە دێت."
 
بەگوتەی هادی یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی رەزگەری لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئێستا لە عێراق 17 ملیۆن و 500 هەزار دارخوما هەن، پلانیان هەیە تاوەکو ساڵی 2027 بیگەیێننە 25 ملیۆن دارخوما. ئەوەش لەکاتێکدا لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا 33 ملیۆن دارخورما لە عێراق هەبوون، کە نزیکەی یەک لەسەر سێیان لە پارێزگای بەسرەی باشووری ئەو وڵاتە بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.