رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە مەلەتێی باکووری کوردستان، پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات و داوای لە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات ئەم کارە بەهاوبەشی بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2022، بەمەبەستی کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی، سەردانی پارێزگای مەلەتێ لە باکووری کوردستانی کرد.
لە گوتارێکیدا پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشنیازەکەمان بە زۆرینەی دەنگ قبووڵ بکرێت، دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ تورکیا.
ئامانجی سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پێشنیازی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا، لەسەر پرسی سەرپۆشی ژنان دێت، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە لە گوتارێکدا رایگەیاندبوو، کە هیچ کاتێک لە دژی سەرپۆش و باڵاپۆشی ژنان نەبووە و بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژەیاسایەکی تایبەت پێشکێشی پەرلەمان دەکەن.
لە بەرامبەر ئەم قسەیەی سەرۆکی جەهەپەدا، ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر راست دەکەیت و رژدیت لە هەڵوێستەکەت و مەبەستتە ئەم کارە بکەیت، بۆ جارێکیش بێت مەبە بەشێک لە کێشە، وەرە با بە گشتپرسیی چارەسەر بکەین. ئەگەر ئەمە لە پەرلەمان چارەسەر نەکرا، با بیخەینە بەردەم گەل، با گەل بڕیاری خۆی لەسەر بدات".
سەرۆککۆماری تورکیا راشیگهیاند، "ئێمه ھەرگیز ژنانمان پۆلێن نەکردووە بەوەی کە باڵاپۆشە یاخود نا، جیاکاریمان نەکردووە، بەڵام کەسانێک تاوەکو ئێستاش ئەم جیاکارییەیان لە ھزری خۆیاندا تێنەپەڕاندووه".
ئهردۆغان راشیگەیاند، خۆی و ئاکپارتی و هاوپەیمانیی جمهوور، رژدن لەسەر ئەم بابەتە و دهكرێ بهر له ههڵبژاردنهكانى 2023 واژۆ لهسهر دانوستاندنێكى مێژوویی بكهن و گوتى: "پێكهوه گهلهكهمان له هێرشى رهوته لادهرهكان دەپارێزین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ