رووداو - ئامەد
هونەرمەندیکی کورد لە باکووری کوردستان بە ناوی سەباحەدین یڵدز، هەوڵدەدات ئەو گۆرانیە رەسەنە کوردییانەی کە کراون بە تورکی، دووبارە بە زمانی کوردی بیانڵێتەوە.
سەباحەدین دەڵێت: بەسەدان ئاواز و گۆرانیی کوردی لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا دزراون و کراون بە تورکی و فارسی، لە رێگەی پرۆژەیەکەوە ئەو گۆرانیانە دەڵێتەوە و دەیەوێت رەسەنیان بسەلمێنێت.
ئەو هونەرمەندە ڤیدیۆ کلیپ بۆ بەشێک لە گۆرانییەکانیش دەکات، پێیشیوایە ئەوە ئەرکی ئەوانە بەو کارە هەڵسن و دووبارە ناسنامەی ئەو ئاواز و گۆرانییانەی بۆ کورد بگێڕنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ