هاوژینی تاهیر ئەلچی بووە ئەندامی جەهەپە

17-03-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هاوژینی تاهیر ئەلچی، سەرۆکی پێشووتری بارۆی ئامەد، پەیوەندی بە جەهەپە کرد و کەمال کڵچدارئۆغڵو پێشوازی لێکرد. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 17ـی ئاداری 2023، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەت بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا پێشوازی لە پارێزەر تورکان ئەلچی، هاوژینی تاهیر ئەلچی، سەرۆکی پێشووتری بارۆی ئامەد و ئاردائارین تاهیر ئەلچی کوڕی کرد. 
 
لە دیدارەکەدا کە لە بارەگای سەرەکیی جەهەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، تورکان ئەلچی کە سەرۆکی رێکخراوی تاهیر ئەلچییە بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی چووە ریزەکانی جەهەپە و وەک ئەندامێک لەلایەن کەمال کڵچدارئۆغڵووە مەدالیای پارتەکەی پێ بەخشرا. 
 
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە جەهەپە، تورکان ئەلچی دەبێتە بەربژێری جەهەپە لە بازنەی ئامەد بۆ پەرلەمانی تورکیا. 
 
رۆژی 28ـی تشرینی دووەمی 2015، تاھیر ئەلچی لە کاتی رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ناوچەی سووری تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئامەد، دۆسیەی تاوانی ئامادەکرد و لەبەر رۆشنایی کۆکردنەوەی بەڵگەکان و لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا سێ پۆلیس و چوار هاووڵاتی بەتۆمەتی کوشتنی ئەلچی تۆمەتبارکران، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلانەبووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور دەڵێت، دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات