رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا رایگەیاند، دەبێت 84 هەزار و 726 باڵەخانە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بەپەلە بڕووخێندرێن.
موراد کوڕوم، وەزیری ژینگە و شارسازیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 17ـی شوباتی 2023، لە بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری فریاکەوتنی 112 لە شاری ئادانای تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی سازدا و دوایین پێشهاتەکانی لەبارەی بوومەلەرزەکەی مەرەش بڵاوکردەوە.
موراد کوڕوم گوتی، تائێستا لە 11 پارێزگای تورکیا پشکنین بۆ 684 هەزار باڵەخانە کراوە، کە سێ ملیۆن و نۆ هەزار و 563 یەکە (شوقە) لە خۆ دەگرێت.
کوروم ئاماژەی بەوەدا، پێویستە 84 هەزار و 726 باڵەخانە بەپەلە بڕووخێندرێن، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ