هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خرایە گەڕی دووەم

15-05-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا خرایە گەڕی دووەم.
 
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بڕیارماندا رۆژی 28ی ئایار گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت." 
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەگوتەی ئەحمەد یەنەر، لەپێشەوەی بەربژێرانە و  49.54٪ رێژەی دەنگەکانیەتی. هەروەها کەمال کڵچدارئۆغڵو رێژەی 44.85٪ی دەنگەکانی بردووەتەوە. بەمشێوەیە بەگوێرەی چوارەمین بڕگەی یاسای ژمارە 6271 هیچ یەک لە بەربژێران دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە. بۆیە "بڕیارماندا رۆژی یەکشەممە 28-5-2023 گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت."    
 
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا هەر بەربژێرێک دەبوو بۆ بردنەوە 50+1٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت. بەڵام هیچ یەک لە بەربژێرەکان نەگەیشتنە ئەو رێژەیە.
 
بەگوێرەی یاسا، لە ئەگەری کشانەوەی یەکێک لەو دوو بەربژێرە، بەربژێری سێیەم بەشداری لە رکابەرییەکەدا دەکات. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تورکیادا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار دەچێتە گەڕی دووەم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەیووم: ئەوەی پۆستەکەی خراپ بەکاربهێنێت، باجەکەی دەدات

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەدەستهێنانی پۆستی شارەوانی، ماف بە سەرۆکەکەی نادات لەگەڵ ئەو کەس و رێکخراوانەدا دەست تێکەڵبکات کە حکومەت وەکو تیرۆریست پۆلێنیان دەکات. هۆشدارییش دەدات، "ئەوەی پۆستەکەی بە خراپی بەکاربهێنێت، باجەکەی دەدات."