راپرسییەک: دەنگی جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتووە

07-12-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی راپرسییەکی ناوەندی ئاڤراسیا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، پێش دەنگی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی، دەکەوێت و کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی دەنگی زیاتر دەبێت.  
 
کەمال ئۆزکیراز، سەرۆکی ناوەندی ئاڤراسیا رۆژی چوارشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2022، ئەنجامی دوایین راپرسی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە کە بە بەشداریی هەزار و 612 کەس ئەنجامدراوە.  
 
کەمال ئۆزکیراز رایگەیاند، ئەنجامی راپرسییەکە دەریخستووە، رێژەی دەنگی ئاکپارتی لە خوار 30٪ـە و ئەگەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە لە بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی بەربژێر بێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەیباتەوە. 
 
ئەنجامی دوایین راپرسیی ئاڤراسیا: 
 
- پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە: 27.1٪
- پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی: 25.1٪
- ئیی پارتی: 11.4٪
- پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە:  10.1٪
- پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە: 5.0٪
- پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی - دەڤا: 2.9٪
- پارتی زەفەر: 1.7٪
- پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 1.3٪
- دەنگی خۆڵەمێشی: 13.9٪
- پارتەکانی دیکە: 1.5٪
 
لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە، "ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری شەش پارتەکەی ئۆپۆزیسیۆن بێت کە بە 'مێزی شەش حیزبی' ناسراوە، لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری 'هاوپەیمانی جمهوور' بێت، دەنگ بە کامیان دەدەیت؟"
 
ئەنجامەکان بەمشێوەیەیە: 
 
کەمال کڵچدارئۆغڵو 48.2٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان 37.5٪
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور دەڵێت، دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات