رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کار و بیمەی کۆمەڵایەتیی تورکیا کەمترین مووچەی خانەنشینانی سەر بە دامەزراوەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی (SSK) و بیمەی کۆمەڵایەتیی کۆماری تورکیا (Bag-Kur)ـی راگەیاند.
ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و بیمەی کۆمەڵایەتیی تورکیا رایگەیاند، کەمترین مووچەی خانەنشینانی سەر بەو دوو دامەزراوەیە 15.75٪ زیادکرا و بووە 14 هەزار و 469 لیرە کە دەکاتە نزیکەی 410 دۆلار.
ئەمە لەکاتێکدایە لە تەممووزی 2024ــەوە کەمترین مووچەی خانەنشینان 12 هەزار و 500 لیرە بوو کە دەکاتە 350 دۆلار.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2024، حکومەتی تورکیا لەبارەی خانەنشینان، 15 ملیۆن و 851 هەزار و 244 خانەنشین لەو وڵاتەدا هەن.
هەر بەگوێرەی هەمان ئامار، 10 ملیۆن و 523 هەزار و 105 خانەنشین لەلایەن دامەزراوەی بیمەی کۆمەڵایەتی (SSK) بیمەیان بۆ کراوە.
هەروەها 2 ملیۆن و 523 هەزار و 105 خانەنشین لەلایەن دامەزراوەی بیمەی کۆمەڵایەتیی کۆماری تورکیا (Bag-Kur) بیمەیان بۆ کراوە؛ 2 ملیۆن و 478 هەزار و 471ـی دیکەش سەر بە سندووقی خانەنشینانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ