لە تورکیا 65 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی پەکەکە دەستبەسەر کران

دوێنێ کاژێر 05:53
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا کە لە 17 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، 65 کەس بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەر کران.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2025 لە هەژماری ئێکس رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە 17 پارێزگادا ئۆپەراسیۆنی "گورز-36" کراوە و 65 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاریکردنی پەکەکە دەستبەسەر کراون.
 
بە گوتەی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوئاهەنگیی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی ئاسایش؛ بەشی پۆلیسی پارێزگاکان لە پارێزگاکانی ئامەد، دیلۆک، قەرس، مەڵەتی، موش، رووها، شرنەخ و وانی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی ئادانا، ئانتاڵیا، ئەدیرنە، ئەسکیشەهیر، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر، کۆجائەلی، مانیسا و موغڵای تورکیا کراوە.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە، هاووڵاتییانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە