رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنی لە تورکیا و باکووری کوردستان گران کرا و نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 25 قروش زیاد کرا.
دوای ئەوەی باجی گومرگی تایبەت بە رێژەی 6% زیاد کرا، کاریگەریی لەسەر نرخی بەنزینیش هەبوو. ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەم لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 25 قروش بەرزبووەوە.
دوای زیادکردنەکە، لیترێک بەنزین لە ئیستەنبووڵ بە 45 لیرە و 30 قروش (یەک دۆلار و 28 سەنت)، لە ئەنقەرە بە 45 لیرە و 68 قروش (یەک دۆلار و 29 سەنت) و لە ئیزمیر بە 46 لیرە و 14 قروش (یەک دۆلار و 31 سەنت)، لە ئامەد 46 لیرە و 94 قروش (یەک دۆلار و 33 سەنت) دەفرۆشریت.
لە ماوەی مانگێکدا نرخی بەنزین لە تورکیا و باکووری کوردستان 7.60% بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ