ژەنەراڵێكی خانەنشینی تورکیا: سیستمی S400 كارا ناكرێت و هەڵدەگیرێت

06-06-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن سیستمی بەرگریی S400 تورکیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
دەریاسالارێكی خانەنشین بە پلەی "فەریق" رایدەگەیێنێت، دەسەڵاتی ئاكپارتی بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەكانی ئەمریكا و رازیكردنی ئیدارەی بایدن، سیستەمی S400ی رووسی كاراناكات و لە بنكەی ئینجیرلیك هەڵیدەگرێت. 
 
توركەر ئەرتورك، دەریاسالاری خانەنشین لە هێزەكانی دەریاوانیی سوپای توركیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، نوسیوویەتی: "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێمگەیشتوون، لەبارەی سیستەمی مووشەكیی بەرگریی ئاسمانی S400 رێككەوتن كراوە کە سیستەمەكە لە توركیا بمێنێتەوە، بەڵام كارانەكرێت. هەروەها لەژێر چاودێری ئەمریكا لە بنكەی ئینجیرلیك هەڵدەگیرێت". 
 
پرسی كڕینی S400 گرژیی خستە نێوان پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا، بەڕاددەیەك واشنتن چەندین سزای خستە سەر ئەنقەرە. لەوانە دوورخستنەوەی توركیا لە بەرهەمهێنانی نەوەی پێنجەمی فڕۆكەی شەڕكەری ئێف-35 كە توركیا 100 دانەی سپاردبوو. چوار دانە فڕۆكەی ئێف-35ی بۆ بەرهەمهێندرا، بەڵام بەهۆی سزاكەیەوە پێینەدرا.
 
رۆژی 11ی نیسانی 2017، حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ به‌ گوژمه‌ی 2.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشه‌كی S400. رۆژی 12ی ته‌ممووزی 2019 یه‌كه‌م كاروانی پارچه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی S400 گه‌یشتنه تورکیا‌. رۆژی 16ی کانوونی یەکەمی 2020 تورکیا سیستەمەکەی تاقیکردەوە. بەڵام تاوەکو ئێستا کارا نەکراوە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پەنابەری سووریایی لە تورکیا.

زیاتر لە سێ ملیۆن کۆچبەری سووریایی لە تورکیا دەژین

عەلی یەرلیکایا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئەیلوول لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، لە تورکیا چوار ملیۆن و 384 هەزار و 591 کۆچبەر هەن، لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و 92 هەزار و 536 کەسیان خەڵکی سووریان.