رووداو دیجیتاڵ
ساڵی رابردوو هەزار و 843 كرێكار لە باکووری کوردستان و تورکیا لهكاتی كاركردنیان گیانیان لهدهستداوه، ئەمە بە گوێرەی راپۆرتێک.
رۆژی هەینی، 6-1-2023، ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا İSİG، راپۆرتی ساڵی 2022ـی لهبارهی دۆخی كرێكاران له باكووری كوردستان و تورکیا بڵاوكردهوه.
بهگوێرهی راپۆرتی ئەنجوومەنەكه، هەزار و 843 كرێكار لهكاتی كاركردنیان گیانیان له دهستداوه؛ 1735یان پیاو و 108ـەکەی دیکە ژن بوون؛ 90 کرێکاریان کۆچبەر و پەناخواز و 64 کرێکاریش لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە بوون.
لەبارەی ئەو پارێزگایانەی زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە، 256 کرێکار لە ئیستەنبووڵ، 87 کرێکار لە ئیزمیر، 64 کرێکار لە بورسا، 59 کرێکار لە ئانتاڵیا، 57 کرێکار لە موغڵا و 55 کرێکاریش لە کۆجائێلی بوون.
لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان، 16 کرێکار لە ئامەد، 14 کرێکار لە جۆلەمێرگ، 13 کرێکار لە قەرس، 11 کرێکار لە شرنەخ و 9 کرێکار لە ئەرزەڕۆم گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانیان، 23٪یان لە رووداوەکانی هاتووچۆ، 19٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی بینا و 16٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەکانەوە بووە.
هەروەها 20٪ـی کرێکارەکان لە کەرتی بیناسازی، 19٪یان لە کەرتی کشتوکاڵ، 12٪یان لە کەرتی گواستنەوە و گەیاندن، 6٪ لە کەرتی کانزاکان و 5٪یشیان لە کەرتی بازرگانییدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەنجوومەنەکە دەڵێت، لە کانوونی دووەمدا 120 کرێکار، لە شوبات 109 کرێکار، لە ئادار 123 کرێکار، لە نیسان 130 کرێکار، لە ئایار 178 کرێکار، لە حوزەیران 189 کرێکار، لە تەممووز 172 کرێکار، لە ئاب 189 کرێکار، لە ئەیلوول 161 کرێکار، لە تشرینی یەکەم 163 کرێکار، لە تشرینی دووەم 128 کرێکار و لە کانوونی یەکەم 181 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
بهگوێرهی ئاماری ههمان ئهنجوومهن، له ساڵی 2021دا دوو ههزار و 170 كرێكار له كاتی كاركردنیاندا گیانیان لهدهستداوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ