بەربژێرێکی یەسەپە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە خرایە زیندانەوە

04-05-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن یەسەپە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەبڕیاری دادگەی ئسکیشەهیر لە تورکیا، بەربژێرێكی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خرایە زیندانەوە. 
 
شەوی چوارشەممە سێی ئایاری 2023 پرۆسەی داگاییکردنی موسلیم کۆیوون، بەربژێری یەسەپە لە بازنەی ئەسکیشەهیر لە دادگەی ئەسکیشەهیرـی تورکیا بەڕێوەچوو. 
 
موسلیم کۆیوون، بەربژێری یەسەپە رۆژی 30ـی نیسانی 2023 لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئەسکیشەهیر لە هەشت پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو، لەگەڵ دوو بەربژێری دیکەی یەسەپە و حەوت کەسی دیکە دەستبەسەرکرا. 
 
لەو 10 کەسەی لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستبەسەرکران، شەوی چوارشەممە سێی ئایار دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان نۆ کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازادکران و موسلیم کۆیون رەوانەی دادگە کرا. 
 
دادگەی ئەسکیشەهیر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە "رێکخراوی تیرۆر" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئەو بەربژێرەی یەسەپە دەرکرد و خرایە زیندانەوە. 
 
پێشتر لە 25ـی ئایاری 2023 لە ئۆپەراسیۆنێكی دیکەدا، کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئامەد لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەچوو، 143 کەس دەستبەسەرکران، کە ژمارەیەک هونەرمەند، پارێزەر، سیاسەتڤان و رۆژنامەڤانیان لەنێودا بوو، 48 کەسیان بە بڕیاری دادگەی ئامەد و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە خرانە زیندانەوە.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی: دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور دەڵێت، دەسەڵات لە رێگەی دادگەوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی قەییووم دەدات