رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا لە کابینەی نوێدا کاژێر 15:00ـی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 8-6-2023) بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئامادەبوونی هەریەک لە جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆمار؛ یڵماز تونچ، وەزیری داد؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ موسا ئاڤسەرڤەر؛ سەرۆک ئەرکانی سوپا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت دەبێت.
هاکان فیدان، کە پێشتر وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت) بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا دەکرد، ئەمجارەیان وەک وەزیری دەرەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت و، لە شوێنی ئەو ئیبراهیم کاڵن وەک سەرۆکی میت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات کە پێشتر وەک یاریدەدەری سەرۆککۆمار ئامادە دەبوو. یاشار گولەریش کە پێشتر وەک بریکاری وەزیری بەرگری دەچووە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، ئەمجارەیان وەک وەزیری بەرگری بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان، ستراتیژی تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی تاوتوێ بکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ