سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

22-12-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.
 
ئەو گوتانەى محەممەد شیاع سوودانى لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانى نەینەوا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى کانوونى یەکەم لەو شارە کرا.
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: "حکومەت توانیویەتى مەترسییەکان لە عێراق دووربخاتەوە بە تایبەت ئەو ئاڵنگارییە ئەمنییانەى لە ناوچەکە هاتوونەتە پێش، لەوانە ئەو گۆڕاکارییەى لە سووریا روویدا."
 
8ى کانوونى یەکەمى 2024، دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا رووخا و حکومەتێکى کاتى بۆ قۆناخى راگوزەر پێکهێنراوە.
 
محەممەد شیاع سوودانى، لەو کۆبوونەوەیەدا فەرمانی کرد فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان پشت بە لێهاتویی ببەستن لە فەرماندەیی دا و رێگە نەدەن جگە لە پیشەیی بوون، هیچ پێوەرێکى دیکە هەبێت بۆ دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان.
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق گوتى: "لە هیچ رووداوێکدا کە دێتە پێش، نابێ نەرمی بنوێنن، ئەوەش لە پێناو بەردەوامى ئەو سەقامگیرییەى کە حکومەت هاوشان لەگەڵیدا پڕۆژەى خزمەتگوزاری و گەشەپێدانى دەستپێکردوو."
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت

مانگی 4 عێراق 91 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە؛ 211 هەزاری لە کەرکووک بووە

عێراق لە مانگی نیساندا زیاتر لە 91 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رێگەى بەندەرەکانى بەسرەوە هەناردە کردووە، کە زیاتر لە 211 هەزار بەرمیلیان لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووک بە تەنکەر هەناردەى ئوردن کراوە