رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری عەمارەی پارێزگای میسان، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو. فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان دەڵێت، 5 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە (28-12-2024) روویداوە.
محەممەد کینانی، گوتەبێژی تەندروسیی پارێزگای میسان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکە برینداربووە. بریندارەکە ئێستا لەژێر چاودێریی چڕ دایە".
محەممەد کینانی، لەبارەی هۆکاری رووداوەکە گوتی "شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی هۆزایەتی بووە".
دوای رووداوەکە، هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنەکە، لێکڵینەوەیان دەستپێکرد، پرۆسەی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا و بازگەی کاتیشیان دانا.
لیوا لەفتە فاخیر محەممەداوی، فەرماندەی پۆلیسی میسان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پەیوەندیدار بە رووداوەکە 5 تۆمەتباریان دەستگیرکردوون کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ