رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بووژانەوەیەکی بەردەوامیان بنیادناوە و ئەم ساڵیش دەکەنە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.
لەگەڵ چوونە نێو ساڵی نوێ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی نوێ پڕە لە هیوا و پێداگیری لە بەردەوامبوونی بەرنامەی خزمەتکردنی خەڵکی عێراق کردەوە.
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە سوودانی پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق دەکات و ئومێدەوارە عێراق لە ئاسایش و سەقامگیری بمێنێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان داوە بۆ بەدیهێنانی ویستی خەڵک و بووژانەوەیەکی پەرەپێدانی بەردەوامیان بنیادناوە.
سوودانی لە سەرەتای ساڵی 2025 دووپاتیدەکاتەوە، پێداگرن لەسەر تەواوکردنی پلان و پرۆژە ستراتیژی و ژێرخانەکان کە دەستیانپێکردوون بۆ ئەوەی ئەم ساڵ ببێتە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هیچ دەرفەتێک لەدەستنادەن بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان، ئەوەش لە رێگەی بنیادنانی دەوڵەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەدیهێنانی چاکسازی، رەخساندنی هەلی کار، دابینکردنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ