لە عێراق هەڵدانی یاریی ئاگرین لە 8 شوێن قەدەخە دەکرێت

31-12-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى بەرگریى شارستانیى عێراق هەڵدانى یارى ئاگرین لە 8 شوێن قەدەخە دەکات، لەوانە نێو هۆڵى بۆنەکان، نزیک بەنزینخانە و نەخۆشخانەکان هەروەها دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک نابێت منداڵ یاریی ئاگرین هەڵبدات."  
 
ئەو رێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بەرگریى شارستانیى عێراق، دووشەممە (30ـی کانوونى یەکەمى 2024) بڵاوکراونەتەوە.  
 
ئەو 8 شوێنەى بەگوێرەى رێنماییەکە نابێت یارى ئاگرینییان تێدا هەڵبدرێت بریتین لە؛ نزیک ستوونى کارەبا، نزیک دارخورما و درەخت، نێو ئۆتۆمبێل لەکاتى وەستان یان رێکردنى، نزیک بەنزیخانە و تەنکەرى گواستنەوەى سووتەمەنى، نزیک بوتڵى غاز و ئۆکسجین، نزیک مووەلیدەى کارەبا، نزیک نەخۆشخانەکان، نێو هۆڵى بۆنە و شوێنى داخراو. 
 
نواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "یەکەمجارە بەو وردەکارییە رێنمایی تایبەت بە جەژنەکانى سەرى ساڵ و بەکارهێنانى یارییە ئاگرینەکان بڵاوبکەینەوە، چونکە یەکێکە لە هۆکارەکانى ئاگرکەوتنەوە." 
 
لە رێنماییەکاندا هاتووە؛ نابێت "بەهیچ شێوەیەک" منداڵ یاریی ئاگرین هەڵبدات، ناشبێت ئەو یارییە بەشێوەى لار یان ئاسۆیی هەڵبدرێت. 
 
نواس سەباح شاکر رایگەیاند "ئەو کەسانەى سەرپێچیی ئەو رێنماییانە دەکەن، لەلایەن هێزەکانى وەزارەتى ناوخۆوە رێوشوێن لە دژیان دەگیرێتەبەر."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

وەزارەتی دادی عێراق: هیچ بڕیارێک نییە بۆ پەسندنەکردنی بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنیت، فەرمانگەکانی دادنووسی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن و گرێدراو نین بە وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە. هاوکات رەتیدەکاتەوە، بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان پەسند نەکەن