لە هێرشێکدا لە دیالە ژن و پیاوێک کوژران و دوو منداڵیان برینداربوون

29-03-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

درەنگانێکی شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر خێزانێک لە پارێزگای دیالە، ژن و پیاوێک کوژران و دوو منداڵیان برینداربوون کە یەکێکیان دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە. لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە پێکهێندراوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە دەستی کەوتوون، کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی قەزای خاڵس ئاگادارکراوەتەوە کە چەکدارانی نەناسراو لە گوندی تەحولییەی نەهر ئیمام لە قەزای خاڵس  هێرشیان کردووەتە سەر خێزانێک.
 
لەو هێرشەدا، مستەفا ئەحمەد عەبد عەبدوڵڵا عوبێدیی تەمەن 42 ساڵ کە کە کارمەندی پۆلیسە لە بنکەی پۆلیسی تەحویلیە و هاوژینەکەی بەناوی ئیناس غالب مەهدی عەبتان عوبێدیی تەمەن 39 ساڵ، گولـلە بەر سەریان کەوتووە و گیانیان لەدەستداوە.
 
هەروەها کوڕێکیان بەناوی موقتەدا کە تەمەنی 17 ساڵە، گولـلە بەر سەری کەوتووە، بە سەختی بریندارە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی بەعقوبە لەژێر چارەسەردایە. منداڵێکی دیکەیشیان ناوی هومام ـە، تەمەنی 19 ساڵە و گولـلە بەر دەستی کەوتووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی خاڵس چارەسەر وەردەگرێت.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو بووە، ئەو ناوچەیە دەکەوێتە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی سوپای عێراق، نەک پۆلیسی عێراقی. لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە، گومانیان زیاتر بۆ ئەوە دەچێت هێرشەکە تاوانباری بێت، نەک ناکۆکیی هۆزایەتی. 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.