رووداو دیجیتاڵ
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە متمانەدان بە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی دەستیپێکرد.
کابینەی نوێ حکومەتی عێراق لە 23 وەزارەت پێکدێت و بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگ بە بەربژێری 21 وەزارەت بدرێت کە پێشتر رێککەوتنی لایەنەکانی لەسەر کراوە.
دوای زیاتر لە 12 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کابینە وەزارییەکەی پێشکێشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە بڵاوبووەتەوە، پەرلەمانتارانی ئیمتیداد لەنێو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هوتاف دەڵێنەوە و دژی دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت ناڕەزایی دەردەبڕن.
بەپێی گرتەیەکی دیکە، لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەربەخۆکان شەڕەبۆکس روویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو بەربژێری وەزارەتەکان بریتیین لە:
بەپێی زانیارییەکانی رووداو بەربژێری وەزارەتەکان بریتیین لە:
1- وەزیری دەرەوە: فوئاد حوسێن
2- وەزیری نەوت: حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە
3- وەزیری پلاندانان: محەممەد عەلی تمێم
4- وەزیری دارایی: تەیف سامی محەممەد
5- وەزیری بەرگریی: سابت محەممەد سەعید رەزا
6- وەزیری ناوخۆ: عەبدولئەمیر شممەری
7- وەزیری تەندروستی: ساڵح مەهدی موتەڵیب
8- وەزیری کۆچ و کۆچبەران: ئیڤان فایەق یەکعوب
9- وەزیری گواستنەوە: رەزاق محێبس عجێمی
10- وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان: عەون زیاب عەبدوڵڵا
11- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ئەحمەد ئەسەدی
12- وەزیری وەرزش و لاوان: ئەحمەد محەممەد حوسێن قاسم
13- وەزیری پەروەردە: ئیبراهیم نامس یاسین
14- وەزیری بازرگانی: ئەسیر داود غرێری
15- وەزیری داد: خالید شوانی
16- وەزیری کارەبا: زیاد عەلی فازڵ
17- وەزیری گەیاندن: هیام عەبود کازم
18- وەزیری کشتوکاڵ: عەباس جەبر عبادە
19- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: نەعیم عەبودی
20- وەزیری پیشەسازی و کانزاکان:خالد بەتال
21- وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار: ئەحمەد فەکاک ئەحمەد
22- وەزیری ژینگە، هێشتا دیاری نەکراوە.
23- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هێشتا دیارینەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ